RSS

ئه‌ی‌ شاعیری‌ عیشقی‌ غرورم

سا وه‌ره‌

قه‌سیده‌ سیسبووه‌كانم

له‌ ژێر ده‌سته‌ نه‌رمۆڵه‌كانت

په‌له‌قاژه‌ی‌ سه‌مایانه‌

تۆ ئه‌ی‌ روئیای‌ خه‌ونه‌ په‌مه‌ییه‌كانم

سنوره‌كانی‌ ته‌نیایی‌

تۆیان له‌كام ئه‌به‌دییه‌ت ناشتووه؟‌

تۆ بڵێی‌ ئه‌م جه‌نگه‌ی‌ حوزنه‌

هاوته‌مه‌نی‌ په‌پوله‌كانم نه‌كات!؟

نا ناشێ‌

ناشێ‌ هاورڕێم

عیشقم مناڵی‌ ئه‌م كه‌ونه‌ بێ‌

ناشێ‌ عیشقم شكۆفه‌و

قه‌سیده‌ت نه‌رگزی‌ سیس بێ‌

31/8/2012

 
Leave a comment

Posted by on September 2, 2012 in Uncategorized

 

دووباره پاییز‌

به‌لاَم نه‌ زه‌ردویی‌ خه‌زان

دووباره‌ پاییز

به‌لاَم نه‌ لێوه‌ ته‌ڕه‌كان

دووباره‌ پاییز

به‌لاَم نه‌تۆی‌ مه‌وسمی‌

دووباره‌ پاییز

له‌گه‌ڵ تۆیه‌كی‌ موسافیر

23/8/2012

 
Leave a comment

Posted by on September 2, 2012 in Uncategorized

 

تاریكی‌ ئه‌م ماڵه‌م

له‌ رۆشنی‌ قه‌ڵه‌ره‌شه‌كانی‌ واژه‌ت

روونتره‌

ئای‌!! هه‌مدیس

نه‌گریسی‌ كونده‌ په‌پوی‌ چاوه‌كانت

له‌ چڕی‌ جه‌نگه‌له‌كان

كاڵتره‌

كه‌وابێ‌ ئه‌مه‌یه‌

ئه‌مه‌یه‌ خاچی‌ كزبینی‌ روخانم

چ روخانێ!!؟؟

دووباره‌ له‌دایك بوونه‌وه‌ی‌ غوربه‌ت

1/9/2012

 
Leave a comment

Posted by on September 2, 2012 in Uncategorized

 

بیرمه‌
یه‌كه‌م پایزی‌ بیره‌وه‌ریم
له‌ نێو به‌رگه‌ سوره‌كان ئه‌تلامه‌وه‌
هێشتا لێره‌م
له‌نێو قه‌سیده‌كانما
بۆ ئامێزی‌ مه‌رگ عه‌وداڵم
بیرمه‌
ته‌لیسمی‌ وێنه‌كانم
دوور له‌ بوونم
بۆ ئاده‌می‌ رۆح له‌ گریانم
یاره‌
بیرته‌
له‌گه‌ڵ ئاسمانا شیوه‌نی‌ شه‌پۆڵمان ئه‌گێرا
ته‌رزه‌كانیش هاوده‌می‌ نه‌سیمی‌ عه‌شقه‌كه‌مان بوون
ئای‌ یاره‌
ده‌ تۆش وه‌ره‌
وه‌ره‌وه‌ و
چه‌ترێك بۆ تۆف و كرێوه‌ی‌
سه‌ردم هه‌ڵخه‌
وه‌ره‌وه‌و
بمخه‌ره‌وه‌ نێو باڵه‌كانت و
كه‌سیره‌ی‌ عه‌شقم له‌تكه‌
بیرت بێ‌
لێره‌ سه‌فه‌ری‌ عیشقم له‌ فرینه‌ و
ته‌می‌ وشه‌كانیشم
هه‌میشه‌ به‌باڵی‌ كۆیله‌یم
له‌ نێو دوكه‌لاَنی‌ ئه‌وینت
له‌ سه‌ما دان
1/9/2012

 
Leave a comment

Posted by on September 2, 2012 in Uncategorized

 

ئارای‌ رۆح

ئه‌و ده‌مه‌ عه‌شق به‌های‌ ئه‌بێ

كه‌ چیتر واژه‌ی‌ وشه‌كان

په‌تی‌ مل قرتانی‌ ئێواره‌ سه‌حه‌رییه‌كان نه‌بێ‌

به‌لێ‌ ئازیزه‌كه‌م

ئه‌و ده‌مه‌ ژن ره‌نگینتر ئه‌بێ‌

كه‌ ئیتر كاڵی‌ ره‌نگه‌ سوره‌كان

ئه‌به‌دیه‌تی‌ به‌هه‌شته‌ درۆیینه‌كان نه‌بێ‌

1/9/2012

 

 

 

 

 
Leave a comment

Posted by on September 2, 2012 in Uncategorized

 

چه‌شنی‌ نه‌سیمی‌ ئه‌وساكه‌

شه‌قار به‌ره‌

مه‌له‌ بكه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و

شه‌پۆڵه‌كان هه‌ڵفرێنه‌

هاورێ‌ ئا له‌وێ‌ یه‌ ژیان

نه‌وه‌ك سه‌ر زه‌مین

16/8/2012

 

 

 

 
Leave a comment

Posted by on August 31, 2012 in Uncategorized

 

كه‌ هاتی‌ بۆ ماڵه‌كه‌م

كه‌مێ‌ سه‌ر دانه‌وێنه‌ بۆ شیعرم

ئاخر ئازیز

بیرت چۆوه‌ ‌

كه‌ هه‌ردێرێكیان

هه‌زاره‌ها

كۆرپه‌ی ئه‌م عیشقه‌مانی‌

تیا ئه‌نفالكراوه‌‌


 

 

 

 
Leave a comment

Posted by on August 31, 2012 in Uncategorized

 

عه‌جه‌ب كه‌ونێكی‌ غروره‌

تۆ و من و ئێمه‌ش

له‌گه‌ڵ ئه‌واندا

نغرۆی‌ ئه‌وین

كه‌چی‌ بۆنی‌ نیلوفه‌ره‌كان

هیچ كامێكمان ناشۆنه‌وه‌

ته‌نها مه‌رگه‌

هاوشێوه‌ی‌ شتێك نی‌ یه‌

هاورێ‌ له‌ویشا مه‌رگم غروره‌

16/8/2012

 
Leave a comment

Posted by on August 31, 2012 in Uncategorized

 

من ئومێدی‌ دره‌ختانێكی‌ چڕ

له‌ كۆشی‌ بێ‌ ئاسمانی‌ تۆدا ده‌روێنم

من غه‌مباری‌ ئه‌و دڵه‌ میهریه‌م

له‌ لێواری‌ جۆگه‌له‌ی‌ عیشقت ئه‌روشێنم

تۆ كه‌ نه‌بوی‌ و نابیت و نیت

چۆن زمانی‌ با و هه‌وره‌ تریشقه‌ی‌ حه‌زم

له‌ بونی‌ تۆدا تێربكه‌م

15/8/2012

Read the rest of this entry »

 
Leave a comment

Posted by on August 31, 2012 in Uncategorized

 

Hello world!

Welcome to WordPress.com! This is your very first post. Click the Edit link to modify or delete it, or start a new post. If you like, use this post to tell readers why you started this blog and what you plan to do with it.

Happy blogging!

 
1 Comment

Posted by on August 31, 2012 in Uncategorized